تەمەنی هەشت ساڵە و خەڵکی موسڵە
لەناو مەلەوانگەی مەزرەعەیەکی ئامێدی منداڵێک خنکا
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
لەیەکێک لە مەزرەعەکانی قەزای ئامێدی، لەناو مەلەوانگەیەکدا منداڵێک خنکاو تەندروستی قەزاکەش دەڵێت، تاوەکو منداڵەکە گەیەندراوەتە لایان گیانی لەدەستدابوو.
رووداوەکە، نیوەرۆی ئەمرۆ شەممە لە گوندی ئینیشکێ لە یەکێک لە مەزرەعەکانی گەشتیاری کە خێزانێکی عەرەب دانیشتوانی شاری موسڵ بەکرێیان گرتبوو، روویداوە.
وەکو ئەوانەی نزیکی رووداوەکەن دەڵێن، بەبێ ئاگاداری خێزانەکە منداڵە کە ناوی (ئەوس حەسان) تەمەن هەشت ساڵەکەیان چووەتە سەر لێواری مەلەوانگەکە و کەوتووە ناو ئاوەوە، دوای گەڕان بەدوایدا، تەرمەکەیان لەناو ئاوەکە بینیوە و بەپەلە گەیاندوویانەتە نەخوشخانە.
مەسعود تاهیر، جێگری بەرێوەبەری تەندروستی ئامێدی بە 964 وت، کە منداڵەکەیان گەیاندە نەخوشخانە، دەمێک بوو لەژیاندا نەمابوو، بۆیە تەرمەکەیان رادەستی کەسوکاریان کردووەتەوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن