موراد کەوتە داوی خۆشەویستی کچە چاو جوانەکەی تورکیا

پەرستۆ ساڵح-لایف ستایڵ

گۆرانیبێژو ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا، موراد بۆز، ئاشقی ئایچە ئایشن بووە کە بە کچە چاو جوانەکەی تورکیا ناوی دەرکردووە.

موراد بۆزی 42 ساڵ، یەکێکە لە گۆرانیبێژو ئەکتەرە بەناوبانگەکانی تورکیا، لەدوا ئاهەنگی شەوی نێتفلێکس ئاشنا دەبێت بە ئایچە ئایشن توران کە یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی تورکیا.

موراد، پێشتر لەگەڵ چەندین خانمە ئەکتەری دیکەی تورکی پەیوەندی سۆزداری هەبووەو، لە هەمووشیاندا شکستی هێناوە، بەڵام لەگەڵ ئایچە ئایشن توران، هێشتا لە سەرەتادان و دیار نیە سەرکەوتوو دەبێت یان نا.

“موراد، پێشتر لەگەڵ چەندین خانمە ئەکتەری دیکەی تورکی پەیوەندی سۆزداری هەبووە”

میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کرد، پاش کۆتایی هاتنی ئاهەنگی شەوی نێتفلێکس کە لە ئیستانبۆڵ بەڕێوەچوو، موراد بۆز ئاشنای هونەرمەند ئایچە ئایشن توران دەبێ و یەکتر دەناسن.

ئەو یەکتر ناسین و هاوڕێیەتییە درێژە ناکێشێ و لە ماوەی تەنیا دە رۆژدا پەیوەندییەکە دەگۆڕێت بۆ پەیوەندییەکی سۆزداری و پلانی هاوسەرگیری دەکەوێتە نێوانیان.

هونەرمەند ئایچە ئایشن، کە یەکێکە لە چاو جوانترین ئەکتەرەکانی تورکیا، هەر ئەمەشە وایکردووە لە تورکیا کچە چاو جوانەکە بانگ بکرێت، پێش ناسینی مورد بۆز، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەکتەر ئالپ نافروز هەبووەو ماوەیەکی کەمە لەیەکتری جیا بوونەتەوە.

“ئایچە ئایشن، کە یەکێکە لە چاو جوانترین ئەکتەرەکانی تورکیا”

ئایچە ئایشن، چیرۆکی خۆشەویستی پێشووی لەگەڵ ئەکتەر ئالپ نافروز، دەگەڕێتەوە بۆ درامایەکی رۆمانسیی کە بەیەکەوە تێیدا رۆڵیان بینی بوو، بەڵام دوای ساڵێک بەردەوامبوون کۆتایی بە پەیوەندی نێوانیان هات و، ئایچە خۆشەویستە کۆنەکەی لە هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سڕییەوەو بلۆکی کرد.