لە هەڵەبجە

بەپەلە بۆم بفرۆشە؛ کڕینی سەیارەی بێ سەرەتا وەستاوە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لە دوێنێوە بە پێی بڕیارێکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە، ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بۆیان نییە بچنە ناو سەنتەری هەڵەبجە، ئەم بڕیارەش بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتای تا رادەیەکی زۆر  کز کردووە.

دیار دانا، کڕین و فرۆشتن بە ئۆتۆمبێلەوە دەکات بە 964ی وت، پێشتر زۆربەی کڕین و فرۆشتنەکانی ناو هەڵەبجە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بوون چونکە خەڵکی پارەیەکی زۆری نییە و حەزیشی لێیە کە ئۆتۆمبێلی هەبێت، لە جیاتی ئەوەی کە پارەیەکی زۆر بدات بە ئۆتۆمبێلێکی رەقەم، ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتای بە نرخێکی کەمتر دەکڕی، بەڵام لە دوێنێوە، ودوای ئەو بڕیارە کڕین و فرۆشتن بەو ئۆتۆمبێلانەوە راگیراوە و کەس نایانکڕێت و کەسیش نایانفرۆشێت.

بە وتەی دیار دانا، بە هۆی ئەوەی بڕیارەکە نوێیە کاریگەریەکەی زۆر گەورەی لەسەر نرخ نەبووە، بەڵام ئەگەر بێتو ئەم بڕیارە وەک خۆی جێبەجێبکرێت ئەوا نرخیش بە تەواوی دادەبەزێت، بڕیارەکەش راستە لە رووی ئەمنیەوە باشە بەڵام زەرەری زۆریش لە خەڵکی فەقیر و هەژار دەدات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

"لەمەودوا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە بڕاوە و بێ سەرەتاکاندا دەگرین و چاوپۆشى ناکەین"

لە هەڵەبجە رێکخستنەوەی بۆ کارکردنی بەلەمەکان دەکرێت

لە هەڵەبجە رێکخستنەوەی بۆ کارکردنی بەلەمەکان دەکرێت

هەڵەبجەییەکان رەفیق سابیریان بەتەنیا جێ نەهێشت

هەڵەبجەییەکان رەفیق سابیریان بەتەنیا جێ نەهێشت