شەقامى مەترى کەلار

تاسەکان لابران؛ کەچى چاڵ دروستبوو

میلاد جەلال -گەرمیان

لە دوای گۆڕینی ئاراستەی شەقامی 60 مەتری لە قەزای کەلار بۆ شەقامێکی دوو ئاراستە، شارەوانی بڕیاری لابردنی تاسە کۆنکرێتییەکانی دا، بەڵام ئێستا جێگەی ئەو تاسانە بووەتە مەترسی بۆ سەر شۆفێران.

شۆفێرانی ناوچەکە دەڵێن، لابردنی تاسەکان بەبێ چاککردنەوەی شوێنەکانیان، رێگاکەی تێکداوە و چاڵی لێ دروستبووە. ئەمەش نەک هەر خێرایی کەم ناکاتەوە، بەڵکو زیانی زۆری بە ئۆتۆمبێلەکان گەیاندووە و بووەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ و مەترسی پێکدادان.

شۆفێران داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن هەرچی زووە ئەو چاڵانە قیرتاو بکەنەوە، چونکە لەبری ئاسانکاری، ئێستا ئەو شوێنانە زیانیان زیاترە لە سوودەکانیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح