زیانەکان تەنیا مادین

ئۆتۆمبێلێک لە زاخۆ کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بە ستوونی کارەبا و دارێکدا کێشا

964+

ژێوار خدر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر شەقامی سەرەکیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و لە نزیک فلکەی نەورۆز، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری میتسوبیشی سپی، کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بە دار و ستوونی کارەبادا کێشاوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 4:20 خولەکی بەرەبەیان بووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە خۆی بە ستوونێکی کارەبا و چەند دارێک و سێ هێمای هاتوچۆدا کێشاوە.

سەبارەت بە زیانەکان، هاتوچۆی زاخۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و شۆفێرەکە سەلامەتە، بەڵام زیانێکی زۆری مادی بەر ئۆتۆمبێلەکە و موڵکی گشتیی شەقامەکە کەوتووە.

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە زاخۆ هەشت کەس برینداربوون

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە زاخۆ هەشت کەس برینداربوون