له‌ سلێمانی گردبوونه‌وه‌

خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و داوای سێ موچه‌ ده‌كه‌ن

964+

دیلان محه‌مه‌دجه‌زا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12.2.2025 حه‌شامه‌تێكی زۆری خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامانی  پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ر‌ له‌ به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی بانكی مه‌ڵكه‌ندی بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان گردبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زاییان ده‌بڕی.

شێخ كەمال جەمیل سەرۆکی کەمئەندامانی سەنگەر – لقی سلێمانی به‌ 964ی راگه‌یاند، ده‌بوو ئه‌وان سێ موچه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌رگرن، به‌ڵام یه‌ك موچه‌ هاتووه‌، كه‌ هی مانگی یه‌كی 2026ـه‌ و ئه‌ویش به‌ كه‌موكوڕی.

وتیشی، ئه‌وان ئاماده‌نین یه‌ك موچه‌ وه‌ربگرن و داوا ده‌كه‌ن كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێ، چونكه‌ ژیان و وه‌زعی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌.

شێخ كه‌مال داوای كرد سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بێنه‌سه‌ر خه‌ت و به‌ ده‌م هاواری كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ره‌وه‌ بێن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ و چاره‌نووسی پ...

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ و چاره‌نووسی پێنج موچه‌ نه‌دراوه‌كه‌ى ئه‌مساڵ ده‌خاته‌ڕوو