چوونە بەردەم وەبەرهێنانی گەرمیان

فەرمانبەرن داوای کەمکردنەوەی نرخی خانوەکانیان لە پڕۆژەیەک دەکەن

میلاد جەلال – گەرمیان

ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەران کە هاوبەشی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی سەگرمەن، چوونە بەردەم وەبەرهێنانی گەرمیان و داوایان کرد نرخی خانوەکانیان بۆ کەمبکرێتەوە.

پرۆژەکە زیاتر لە ھەزار خانووە بە نیوەچڵی ماونەتەوە و تەواو نەکراون.

شێرکۆ ناسیح، هاوبەشێکی پرۆژەکەیە بە 964ى وت، ئەو ماوەیەی دانرابوو بۆ تەواوکردنی خانوەکانیان کۆتایی ھاتووە، کەچی تائێستا خانوەکانیان تەواو نەکراون، دەشڵێت “نرخی خانوو دابەزیوە دەبێت نرخی خانوەکانی ئەو پرۆژەیەش کەمبکرێتەوە”.

ئەحمەد دڵشادیش، یەکێکە دیکەیە لە هاوبەشانی پڕۆژەکە بە 964ى وت “مانگی نیسانی ئەمساڵ دوا وادە بوو بۆ تەواوکردنی خانوەکانمان، بەڵام ھەر ھەیکەلن، منیش لە خانووی کرێدام، بەڵام دیار نیە کەی تەواو دەبێت”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن