سەرباز بەرزنجی "نابێت بوەستین"

70 په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لۆردانی بەریتانیا داوای پاراستنی رۆژئاوای کوردستان ده‌كه‌ن

964+

فەرهاد حەسەن

سەرباز بەرزنجی، کەسایەتی دیاری کورد لە بەریتانیا دەڵێت، 70 په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لۆردانی ولاتەکە داوای پاراستنی رۆژئاوای کوردستان دەکەن و نووسراوی ئەو داواکارییەشی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرنگ، بەڵام لە رێگایەکی درێژ و دژوار بەدەستهاتووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم 70 پەرلەمانتارە لەناو پەرلەمان و لۆردی بەریتانیا پێکەوە داوای پاراستنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و مافەکانی گەلی کورد دەکەن، ده‌شڵێت “هەوڵی زۆر زیاترمان لەپێشە و پێویستە لە خەباتی مەدەنی و دیپلۆماسی بەردەوام بین، لەبەر رۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە جوگرافیایانەی لە ناوچەکەدا روودەدەن”.

بەرزنجی، باس لەوەدەکات، ئەمە بەرهەمی یەکڕیزی، هاوهەڵوێستی و هەوڵە بەردەوامەکانە و ئەو هەنگاوە تەنیا واژۆیەک نییە، “بەڵکو دەنگدانەوەی راستییەکە و پێمان دەڵێت: کاتێک یەکگرتوو بین، جیهان گوێمان لێدەگرێت”.

ئەوەش رووندەکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوە و سەرجەم هەوڵەکانی تریش بگەنە ئەنجام، دەبێت بزانین کە کارەکانمان لێرەدا ناوەستێت؛ هەوڵی زۆر زیاترمان لەپێشە و پێویستە لە خەباتی مەدەنی و دیپلۆماسی بەردەوام بین، لەبەر رۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە جوگرافیایانەی لە ناوچەکەدا روودەدەن، مەترسییەکان جددین و تەحددییەکان زۆرن، بۆیە دەبێت دەستوبرد بکەین و هەموو ڕێگاکان بگرینەبەر تا پەراوێز نەخرێین”.

سەرباز بەرزنجی، رۆژی 28.4.2023 وەك سەرۆكی شارەوانی لەندەن لامبس لە بەریتانیا دەستبەكاربوو، ئەمە یەكەمجار بوو كوردێك بگاتە ئەو پۆستە و لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونیشیدا، نوێنەری چارلسی سێیەم و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی لەندەن و بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا ئامادەبوون.

رەوەندی کوردی لە بەریتانیا وەزیری دەرەوە دەبینن و یادا...

رەوەندی کوردی لە بەریتانیا وەزیری دەرەوە دەبینن و یاداشتێکی پێشکەش دەکەن

رەوەندی کوردی لە بەریتانیا نامە بۆ وەزیری دەرەوە و حکو...

رەوەندی کوردی لە بەریتانیا نامە بۆ وەزیری دەرەوە و حکومەت دەنێرێت