باڵیۆزی ئوردن چوو بۆ لای

سودانی دەڵێ بڕیاری گواستنەوەی داعشەکان “عێراقی” بووە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق بڕیارێکی عێراقی بووە، داواشی لە وڵاتانی پەیوەندیدار کرد هاوکاری بکەن لەم دۆسیەیەدا و هاوڵاتییانی خۆیان “داعشەکان” لە زیندانییەکان وەربگرنەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی کردووە لە ماهر سالم تەراونە، باڵیۆزی شانشینی هاشمی ئوردن لە عێراق.

وەک لە ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دیدارەکەدا، باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان و بەهێزکردنی هاوکاریی سێ قۆڵیی نێوان عێراق، ئوردن و میسر کرا، بەهۆی ئەو کاریگەرییە ئەرێنییەی کە هەیەتی لەسەر چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

سودانی جەختی لە پەرۆشی عێراق کردووەتەوە، بۆ ئاسایش و سەقامگیریی سوریا و کاریگەری لەسەر عێراق، کە گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سریاوە بۆ عێراق، بڕیارێکی عێراقی بووە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی، داواشی لە وڵاتانی پەیوەندیدار کرد هاوکاری بکەن لەم دۆسیەیەدا وگیراوانی خۆیان لە زیندانییە تیرۆریستەکان وەربگرنەوە.

باڵیۆزی ئوردن لای خۆیەوە سڵاوی پاشای ئوردن و حکومەتەکەی گەیاندووەتە سەرۆک وەزیران و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕی، هەروەها سوپاسی شانشینی ئوردنی گەیاندە عێراق بۆ  رۆڵی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا، و  لە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری لە دۆسیەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش.

زیاتر لە دوو هەزار دەستگیرکراوی داعش گواسترانەوە بۆ عێ...

زیاتر لە دوو هەزار دەستگیرکراوی داعش گواسترانەوە بۆ عێراق