محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی تیمی تیمی دانوستانکاری ئێران بەڕەو بەغدا بەڕێکەوت - وێنە؛ میدیای ئێران
"پەیوەندییەکانمان رۆڵی کاریگەریان هەیە"
محەمەد باقر قالیباف بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
شۆڕش قادری
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران بەڕەو بەغدا بەڕێکەوت و دەڵێت، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق کاریگەری بەرچاوی لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە هەیە.
محەمەد باقر قالیباف پێش ئەوە بچێتە ناو فڕۆکەکەی، لە تاران قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و وتی، پەیوەندی دوولایەنەی بەغدا و تاران رۆڵی کاریگەر و بنەڕەتی لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەگێڕێت و بێ گۆمان لە داهاتوودا رێکخستنەوەیەکی نوێ لە ناوچەکە دەبینین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە نوێنەرایەتی رابەری باڵای وڵاتەکەی، بەشداری لە چلەی خامنەیی لە کەربەلا دەکات.
قالیباف بڕیارە لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق کۆببێتەوە و سەبارەت بە پەیوەندی دوولایەنە و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆ دەکەن.