بێ زیانی گیانی کۆنتڕۆڵ کران

ئاگر لە دوو ناوچەی جیاوازی سنووری زاخۆ کەوتەوە

ژێوار خدر

ئەمڕۆ لە دوو رووداوی جیاوازدا ئاگر لە پووش و پەڵاشی گوندەکانی پێشابیر و کێلکێ کەوتەوە و تیمەکانیان توانیویانە لە کاتی خۆیدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و رێگری لە تەشەنەکردنی بکەن و بێ زیانی گیانی کۆنتڕۆڵ بکرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند، کاتژمێر 10:23 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 18.9.2026 ئاگادار کراونەتەوە لە ئاگرکەوتنەوەیەک لە پووش و پەڵاشی “گوندی پێشابیر” لە ناحیەی رزگاری، دەستبەجێ تیمەکانی بنکەی پێشابیر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە.

دەشڵێت، لە کاتژمێر 11:45 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاگرێکی دیکە لە پووش و پەڵاشی “گوندی کێلکێ” لە ناحیەی باتێلێ کەوتووەتەوە، لەو رووداوەشدا تیمەکانی بنکەی گەلیی زاخۆی بەرگریی شارستانی توانیویانە بە خێرایی بگەنە شوێنەکە و ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و مەترسییەکانی سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان دوور بخەنەوە.