"چوكلێت و كێک و پارەشم كۆكردەوە"

منداڵانی خورماڵ ئەمشەو لە خۆشیی بەراتدان

964+

ئەمەل ناجی – خورماڵ

ژمارەیەكی زۆری منداڵانی خورماڵ بە ئاڵای كوردستانەوە گەڕەك بە گەڕەك دەگەڕێن و شیرینی و پارە كۆدەكەنەوە، رۆژئاوای كوردستانیشیان لەبیر نەكردووە و بە بەرائەتی خۆیان پاڵپشتیی خۆیان دەردەبڕن.

منداڵانی خورماڵ دەڵێن، دەستكەوتی باشیان هەبووە و كێك و شیرینی و پارەشیان كۆكردووەتەوە و ماڵ بە ماڵ گەڕاون، بەڵام گلەییشیان هەبوو پارەیان كەم وەرگرتووە.

بەراتی هەرچەندە بۆنە و سرووتێكی ئایینییە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرائەت و پاكیی منداڵانیش وێنا دەكات و ئەوان دڵخۆشن و كاتێكی خۆشی تێدا بەسەردەبەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"توی مەلیک" گەڕەکە تایبەتەکەی سلێمانی جاڕی شەوە جیاوازەکەی "بەرات"ی لێدا