"هیوادارین ئازار و مەینەتی گەلی كورد لە سوریا کۆتایی بێت"

بارزانی پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە دەکات

964+

شۆڕش قادری

مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات.

پەیامەکەی لەلایەن بارەگای بارزانییەوە بڵاوکراوەتەوە و ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی؛

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و (هەسەدە) دەكەین و پیرۆزبایی لە هەردوولایان دەكەین. هیوادارین ئەو ڕێككەوتنە بەردەوام و سەركەوتوو بیت. ئێمە هەمیشە لەو بڕوایە داین كە دیالۆگ و ئاشتی ڕێگەی دروستە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان.

هیوادارین ئیدی كۆتایی بە ئازار و مەینەتیی گەلی كورد لە سووریا بێت و هەموو لایەك بە ئاشتی و ئازادی و سەقامگیری لە سووریا شاد ببن.

مسعود بارزانی

30ی كانوونی دووەمی 2026

تۆم باراك قسەی لەگەڵ بارزانی کردووە

تۆم باراك قسەی لەگەڵ بارزانی کردووە "نابێت ئێران حكومه‌تی عێراق دابنێت"