سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت

خشتەی موچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی کوردستان بڵاوکرایەوە

شۆڕش قادری

خشتەی موچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی کوردستان بڵاوکرایەوە و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی موچەی مانگی رابردووی فەرمانبەران و موچەخۆرانی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە سبەی سێشەممە 18.8.2026 دەست بەدابەشکردنی دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە کۆتایی دێت.

سبەینێ خانەنشینان و کارمەندانی وەزارەتەکانی تەندروستی، خوێندنی باڵا و پەروەردە و زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان موچە وەردەگرن و کۆتا رۆژێش پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان وەریدەگرن.

خشتەی موچەی مانگی تەمووزی موچەخۆران و فەرمانبەرانی کوردستان لە خوارەوە؛

خشتەی موچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی کوردستان بڵاوکرایەوە