بۆ پشتیوانى لە رۆژئاواى کوردستان
هەولێر؛ هەینى کوردانە و بەرخودان بەڕێوەدەچێت
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
هەینى کوردانە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و بڕیارە لە کاتژمێر 3ـى پاشنیوەڕۆ، هاوڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکان کۆببنەوە و یەکێک لە گەورەترین خۆپیشاندانەکان بۆ پشتیوانى لە کوردانى رۆژئاوا ئەنجام بدەن.
خۆپیشاندانەکە لە بەردەم هۆتێل شیراتۆن دەستپێدەکات و بە درۆشمى”هەربژى بەرخودانى رۆژئاوا” و “یەکە یەکە یەکە، گەلى کورد یەکە”، خۆپیشاندەران بەرەو ناوبازاڕى شارەکە بکەونەڕێ.
خۆپیشاندانەکە لە کاتێکدایە کە لە سلێمانى و کەرکوکیش، خۆپیشاندانى گەورە بۆ پشتیوانى لە رۆژئاواى کوردستان بەڕێوەدەچێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح