وێنەیەکی یادگاری بردینیەوە لای یەک
دوای 25 ساڵ مامۆستا و قوتابی بەیەک شادبوونەوە
964+
بڕوا مەجید – زەڕایەن
دوای 25 ساڵ وێنەیەکی یادگاری، مامۆستا و قوتابییەکی بەیەک شادکردەوە و وێنەکەیان دووبارە کردەوە.
زەکەریا عەزیز دانیشتووی ناحیەی زەڕایەنە لە پارێزگای سلێمانی، 25 ساڵ لەمەوبەر وێنەیەکی بۆ یادگاری لەگەڵ مامۆستاکەی عەبدولڕەحمان سەید عەبدولڕەحیم گرتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا مامۆستاکەی دۆزیوەتەوە و وێنەکەی بۆ ناردووە، دواتر چوونەتەوە هەمان قوتابخانە و وێنەیەکیان چرکاندووەتەوە.
مامۆستا عەبدولڕەحمان بە 964ـی وت، زۆر دڵخۆش بووە کە بە قوتابییەکەی شادبووەتەوە، بەو کارەشی رێزی خۆی نواندووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری