"مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم نەبوو"
یەکێکە لە یەکەمەکانی کەرکوک و بەکۆنمرەی 100 پۆلی 12ـی بڕی
کاروان ساڵحی – کەرکوک
یەکێکە دیکە لە قوتابییە یەکەمەکانی کەرکوک، هێلین یوسفە کە بە کۆنمرەی 100 پۆلی 12ـی ئامادەیی بڕیوە و دەڵێت، لە مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووربووە و هەر ئەوەش هۆکاری سەرەکیی سەرکەوتنەکەیەتی.
هێلین کچێکی ژیر و زیتەڵە و دار و دیواری ژوورکەی کردووە بە پرسیار و یاسا، ئەو قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “مامۆستای تایبەتیم نەبووە و تەنیا بە پاڵپشتی و دڵسۆزی مامۆستاکانی خۆم و دایک و باوکم ئەو پلەیەم بەدەستهێناوە”.
“بۆ خوێندن کاتم دیاری نەدەکرد، رۆژی واهەبوو نەدەخەوتم و هەموو هەوڵی خۆمم دەدا و تا دەمتوانی دەمخوێند”، هێلین وادەڵێت.
شەهلا فەتاح دایکی هێلێن کە لە خۆشی سەرکەوتنی کچەکەی شۆک بووە، دەڵێت، “شەونخونی زۆری دەکرد و دەمزانی ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنێت”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری