"کارەکەی مەترسی هەبووە و سیمایەکی ناشارستانی دروستکردووە"
لە گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانی هاتوچۆی هەولێر نێرگەلەی کێشا؛ گیرا
964+
شۆڕش قادری
کەسێکی بەنەتەوە عەرەب لە ناو گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر نێرگەلەی دانا و بەکەیفی خۆی دەستیکرد بە کێشانی، لەسەر ئەو کارەی دەستگیر کرا و سزادرا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەوڵێر ڤیدیۆی ئەو کەسەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کارەکەی مەترسی ئاگرکەوتنەوەی لێدەکەوتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا سیمایەکی ناشارستانی هەبووە، بۆیە سزایان داوە.