زێڕ کەمێک هەرزان بوو - وێنە؛ ئەرشیفی 964
عەیار 21 بە 1 ملیۆن و 125 هەزارە
زێڕ و دۆلار بە کەس راناوەستن
964+
وریا فەتاح
هەتا دێت نرخى دۆلار و زێڕ بەرز دەبنەوە، 100 دۆلار بە نزیکە 156 هەزار و عەیار 21ى زێڕیش یەک ملیۆن و 125 هەزارە.
ئەمڕۆ سێشەممە 27.1.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 5100 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 155 هەزار و 800 دینار هەژمار کراوە، بەمەش هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە یەک ملیۆن و 125 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 1 ملیۆن و 178 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 1 ملیۆن و 125 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 965 هەزار دینارە.
بەمەش تەنیا لە دوێنێوە هەر مسقاڵیکى زێڕ 50 هەزارى چووەتەسەر:
نرخى زێڕ دووێنى دووشەممە بەم شێوەیە بووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 1 ملیۆن و 128 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 1 ملیۆن و 77 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 923 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.