ئەوان کاریگەرن پێی

دیاردەی ئێل نینیۆ مەترسییەکەی بەردەم منداڵان لە داهاتوو

ئەحمەد مستەفا

لە مانگەکانی داهاتوودا، ملیۆنان منداڵ لە سەرانسەری جیهان چاوەڕێی شەپۆلێکی نوێی لە کەشوهەوای توند دەکەن، هۆشدارییەک کە رێکخراوی یونیسێف بڵاوی کردووەتەوە و پەیوەندی بە دیاردەی سروشتیی “ئێل نینیۆ”ـەوە هەیە.

هۆشدارییەکە بۆ منداڵانە لە کاتێکدا، ئەوان لە قۆناغی گەشەسەندن، خوێندن و هەندێکی دیکە لە ژێر هەژاری و کاردان.

بەپێی راپۆرتی یونیسێف، لە تشرینی یەکەم تا کانوونی یەکەمی 2026، زیاتر لە 347 ملیۆن منداڵ لە نزیکەی 100 وڵات و هەرێم لە مەترسیی وشکەساڵی، شێداریی زۆر و بارودۆخی سەختی کەشوهەوا دەبن.

زۆرترین ژمارە، نزیکەی 190ملیۆن منداڵ، لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن دەژین، هەروەها 41 ملیۆن منداڵ لە باشوور و رۆژهەڵاتی ئەفریقا و 22 ملیۆن منداڵ لە ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست کاریگەرییەکان هەست پێدەکەن.

لە بەرازیل، کاریگەرییەکان بە شێوەیەکی جیاواز دەرکەوتووە، باکوور و ئەمازۆن وشکەساڵی و گەرمای توندیان بینیوە، لە کاتێکدا باشووری وڵاتەکە بە بارانی زۆر و لافاو رووبەڕوو بووەتەوە.