رۆژئاواى کوردستان

عەقید سەلام؛ لە سەنگەرى پێشەوەى شەڕڤانانەوە زانیارى نەبیستراو دەدرکێنێت

964+

توانا نەقى- رۆژئاوا

لە بەرنامەیەکى تایبەتدا کە لە سەنگەرەکانى پێشەوەى بەرگرى لە رۆژئاواى کوردستان تۆمارکراوە، عەقید سەلام ئەسعەد، راوێژکارى 964 بۆ کاروبارى سەربازى، زانیارى نەبیستراو ئاشکرا دەکات و دەڵێت: سەنگەرەکانى بەرگرى تۆکمەن و شەڕڤانان ورەیان بەرزە.

عەقید سەلام لەو بەرنامەیەدا باس لەوە دەکات، دۆخى شەڕ ئەمجارە ئەگەر رووبدات جیاوازە، چونکە پێکهاتەى جوگرافى و جۆرى شەڕەکە لە بەرژەوەندى شەڕڤانانە و شەڕەکە لەسەر خاکێکە کە هى کوردانە.

باس لەوەش دەکات، ئاگربەست بە جۆرێک لە جۆرەکان رەنگە لە بەرژەوەندى گروپە چەکدارەکان و سوپاى سوریاش بێت، چونکە کەشوهەوا بۆ شەڕى ئەوان لەبار نەبوو.

لە بارەى کۆبانێ، عەقید سەلام  وتى،”ئەو سەرکەوتنەى کۆبانێ بەسەر داعشدا تۆمارى کرد، ئەگەر سوپاى سوریا و گروپە چەکدارەکان ئەمجارە هێرشى بکەنەسەر، دووبارە کۆبانێ سەرکەوتن تۆمار دەکات، چونکە ئەمجارە بەرخودانەکە بەرزترە و چەکەکان پێشکەوتووترن و راهێنانى شەڕڤانان زیاترە”.

شەڕڤانێکی رۆژئاوا بە باوەش وەڵامی سڵاوەکەی عەقید سەلا...

شەڕڤانێکی رۆژئاوا بە باوەش وەڵامی سڵاوەکەی عەقید سەلامی دایەوە