"دەست پێوەنەگرم بەشم ناکات"

ساڵانێک خزمەتکردن موچەکەش بەشیان ناکات و پشووەکانیش کاردەکەن

دیلان محەمەد- سلێمانی

بە سەرما و گەرما و پشووەکانیش رێگا و کوچە و کۆڵانەکان نوێ دەکەنەوە و کاردەکەن لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان و دەڵێن، موچەکە لە کاتی خۆیدا وەرناگرین و دەستی پێوەنەگرین بەشمان ناکات.

ئەبوبەکر مەجید، کرێکارێکی دنیادیدەیە و هێندەشی نەماوە بۆ خانەنشینی بۆ مایکی 964 دەڵێت، 24 ساڵ خزمەتم هەیە، ئەگەر مانگێک نەخۆشیەک هەبێ، ئەوا ناتوانی پارەی رووناکیەکە بدەین، ساڵان ئیزافیەکمان بۆ دەکرا، بەڵام ئێستا هیچ نییە و دەبێ دەست پێوەدەگرێت، هەندێکجار هەینی و شەممەش کارمان پێدەکەن.

شارەوانی سلێمانی بەردەوامە لە نوێکردنەوەی شەقامەکان و لە گەرمەی کارکردن نەریمان کەریم ، کە 17 ساڵە گرێبەستە دەڵێت، 450 هەزار وەردەگرم دوو مانگ جارێک، قاچ و قولمان بەم ئیشە نەماوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح