"کەوتنی رۆژئاوا کەوتنی هەموو کوردە"
مامۆستایەکی سلێمانی بە سروود و گۆرانی پشتگیری رۆژئاوا دەکات
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
مامۆستایەک لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی بە سروود و گۆرانی نیشتمانی پشتگیری شەرڤاناننی رۆژئاوا دەکات و دەڵێت، کەوتنی رۆژئاوا کەوتنی هەموو کوردە.
عەبدولواحید ئیبراهیم، مامۆستایەکە کە بەشداری خۆپیشاندانەکانی سلێمانی کردووە، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، لەم دۆخەی ئێستادا یەکگرتوویی کورد لە هەموو شتێک گرنگترە، ئەمڕۆ یەکبوونمان سەرکەوتنمانە و خۆشحاڵم کە ئەم هەموو جەماوەرە دەبینم لێرە کۆبوونەتەوە بۆ پشتگیری رۆژئاوا.
ئەو مامۆستایە سروودی “من پێشمەرگەی کوردستانم”یشی بۆ 964 وت وهیوای خواست کورد بەردەوام یەک دڵ و یەک بیروڕا بن بۆ ئەوەی بتوانن پێکەوە بەسەر دوژمناندا سەرکەون.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر