چیرۆکى گیانلەدەستدانى خوشک و برایەک

خوشکێک بۆ رزگارکردنى براکەى گیانى لەخشى


ئاکام غەفور- سۆران

ئەم ئێوارەیە، دوو کەس لە رووبارى گەورەى باڵەکایەتى بەهۆى تەزووى کارەبان گیانیان لەدەستدا، دواتر دەرکەوت خوشک و براى یەکترین و بۆ گەشتکردن لە شوێنەکە بوون.

بەپێى ئەو زانیاریانەى کەسوکاریان بە پەیامنیرى 964یان وتووە، دوو خوشک و برایەک بوون و پێکەوە بۆ کاتبەسەربردن لەوێ بوون، بەڵام کوڕەکە چووەتە ناو ئاو و کارەبا گرتوویەتى، خوشکێکیان بۆ رزگارکردنى براکەى دەچێتە ناو ئاوەکە و ئەویش گیان لەدەست دەدات.

چیرۆکەکە لە زارى ئەو خوشکەوە زانراوە کە بە تەنیا ماوەتەوە و وتوشیەتى بەهۆى ئەوەى کەسى لێنەبوو بە هاواریانەوە بێت، خوشک و براکەى گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح