ئومێد خۆشناو بۆ 964:

“پێویست بکات ماوەی کەمپەینی هاوکاری بۆ رۆژئاوا درێژ دەکەینەوە”

964+

رێباز خدر – هەولێر

کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان لە هەولێر پایتەخت بەردەوامە و محافزی شاریش دەڵێت، پێویست بکات ماوەکەی درێژ دەکەینەوە.

دوو رۆژە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان کەمپەین و بانگەوازی هاوکاری بۆ خەڵکی لێقەومای رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، ئەمشەو 23.1.2026  ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەبەردەم یەکێک لە خێمەکان بە 964ـی وت، “ئەمە ئەرکێکی ئەخلاقی، نیشتمانی، مرۆیی و ئیمانییە و دڵنیاشم هەولێر پێشانگایەتی لەو بوارەدا دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی ئەم کەمپەینە پێنج رۆژە بەڵام ئەگەر پێویست بکات، کەمپەینەکە لە خزمەت رۆژئاوای کوردستاندا دەبێت و بەردەوام دەبن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

کەمپینەکەی هەولێر بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستی بە کۆکرد...

کەمپینەکەی هەولێر بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستی بە کۆکردنەوەی هاوکارییەکان کرد