هه‌وڵده‌درێت دادگا له ژێرده‌سته‌یی حزبی رزگار بكرێت
964+
بڵند عه‌لی
وڵاتی پۆڵه‌ندا له لێواری ته‌قینه‌وه‌دایه و له شه‌ڕێكی سه‌ختی ده‌ستووریدایه له نێوان ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی وڵات و سه‌رۆكوه‌زیراندا.
ئێستا له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، ململانێیه‌كی گه‌وره‌ش له ژووره سیاسیییه‌كاندا هه‌یه له نێوان سه‌رۆکی وڵات و سه‌رۆكوه‌زیراندا.
پۆڵه‌ندا بووە بە دوو بەرەوە، ئێستا شەڕ لەسەر تەخت و کودەتای دەستورییە، مێژووی ئەم گرژیانەی وڵاته‌كه‌ش بۆ ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە، ئێستاش كه “پاییزی ئه‌وروپا” یان پاییزی تووڕه‌یی به‌شێكی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه، پۆڵه‌نداش كه‌وتووه‌ته نێو گه‌رمه‌ی خۆپێشاندانه‌كان و ئه‌و ململانێیه‌ی هه‌یه، تێكه‌ڵ به مه‌ینه‌تی و كێشه‌كانی هاوڵاتیانیش بووه.
بڵند عه‌لی له ڤیدیۆكه‌دا ورده‌كارییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا