هێشتا داواكاری له‌سه‌ره
جه‌ماعه‌تی كه‌لانه كێشه‌یان هه‌یه و ئه‌م فه‌سڵه ته‌ڕه‌پیاز ده‌ستناكه‌وێت
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا – سلێمانی
خانمێكی ده‌ستڕه‌نگین ده‌ڵێت ئێستا وه‌ك جاران كه‌لانه و ناوساجی له ماڵه‌وه دروست ناكرێت، ده‌شڵێت ئه‌م فه‌سڵه ته‌ڕه‌پیاز ده‌ستناكه‌وێت.
له فێستیڤاڵی پاییزەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی له سلێمانی، ژیان حوسێن یه‌كێك له خانمه به‌شداره‌كان به‌ده‌م دروستكردنی كه‌لانه و ناوساجییه‌وه بۆ 964 قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت، ئێستاش خه‌ڵك زیاتر داوای كه‌لانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و زیاتر له فێستیڤاڵه‌كان به‌شدار ده‌بێت و ئه‌گه‌ر داواكاریی زۆری هه‌بێت له ماڵه‌وه دروستی ده‌كات.
ژیان خان باسی ئه‌وه ده‌كات له‌م وه‌رزه‌دا ته‌ڕه‌پیاز ده‌ستناكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رچۆنێك بێت ده‌ستی ده‌خه‌ن و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت “ئه‌وه ئیشی خۆمانه”.
كه‌لانه نان و ته‌ڕه‌پیازه و خواردنێكی كورده‌وارییه، زیاتر له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان خه‌ڵكێكی زۆر حه‌زیان لێیه و دروستی ده‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا