لەلایەن تورکیا و گروپە میلیشاییەکان

CPT: رێکخراوە مرۆیى و مەدەنییەکانى رۆژئاوا بە ئامانج دەگیرێن

964+

وریا فەتاح

تیمی کوردستانی رێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی، هۆشداری دەدات لە بەئامانجگرتنی سیستماتیکی رێکخراوە ناحکومییەکان لە رۆژاوای کوردستان و رایدەگەیەنێت، هەیڤا سۆرا کوردی و چەندین رێکخراوی تر ڕووبەڕووی ڕفاندن، ئەشکەنجە و هێرشی درۆن بوونەتەوە.

کامەران عوسمان، بەرپرسی تیمی کوردستانی رێکخراوی CPTـى بە 964ـى رایگەیاند، هێزەکانی دیمەشق و میلیشیاکانیان فشارێکی زۆریان خستووەتە سەر کارمەندانی تەندروستی بەم شێوەیە:

یەکەم- لە 8ی کانوونی دووەم، 3 ئەندامی هەیڤا سۆر لە حەلەب دەستگیر کران و لە کاتی پێشکەشکردنی هاوکاری پزیشکیدا ئەشکەنجە دراون.

دووەم- تاهیر راکان تاهیر” کارمەندی هەیڤا سۆر، لە حەلەب تەقەی لێکراوە و رفێندراوە. ئێستا میلیشیاکان داوای 50,000 دۆلار لە خێزانەکەی دەکەن بۆ ئازادکردنی، بێ ئەوەی چارەنووسی بزانرێت.

سێیەم: ئۆفیسی رێکخراوەکە هەڵیانکوتراوەتە سەر و تەواوی ئامێرەکان و 6 ئەمبوڵانس لەلایەن هێزەکانی حکومەت و میلیشیاکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

بەپێی زانیارییەکانی CPT، لە 21ی کانوونی دووەم کاتژمێر 12:09ی شەو، سوپای تورکیا لە رێگەی درۆنی خۆکوژییەوە بارەگای سەرەکی هەیڤا سۆرا کوردی لە قامیشلۆ کردووەتە ئامانج.

وەک ئەوەى کامەران عوسمان باسى دەکات، هێرشەکە لە کاتێکدا بووە کە 12 بریندار لە ناو باڵەخانەکەدا چارەسەریان وەرگرتووە.

تیمی CPT ئاشکرای دەکات کە تەنیا هەیڤا سۆر نەکراوەتە ئامانج، بەڵکو لانی کەم 7 رێکخراوی ناوخۆیی تریش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هێرشیان کراوەتە سەر.

کامەران عوسمان، جەخت دەکاتەوە کە لە رێگەی تیمە مەیدانییەکانیانەوە بەردەوامن لە دۆکیۆمێنتکردنی ئەم پێشێلکارییانە کە دژ بە کارمەندانی مرۆیی و دەزگا نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدرێن.

کامەران عوسمان: پێشێلکاری یەکجار گەورەی مافی مرۆڤ لە ر...

کامەران عوسمان: پێشێلکاری یەکجار گەورەی مافی مرۆڤ لە رۆژئاوا کراوە