لە شوێنی مەکینە، مقاڵی داناوە

لەجیاتی بۆنی رۆن و گریس، دەمت ئاو دەكا

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە شەقامەكانی هەولێر جۆرەها مێز و كۆشكی خواردن هەیە، بەڵام جیاواز لەوانە گەنجێك بیرۆکەیەکی پەرەپێداوە و شوێنی مەكینەی ئۆتۆمبێلی کردووە بە مەقەلی و برژاندنی بەرگری داناوە.

كە بۆنیتی ئۆتۆمبێلەکەی هەڵدەدەیتەوە، لە جیاتی بۆنی رۆن و گریس، دەمت ئاو دەكات، شوێنی مەکینەکەی کردووە بە جێگەی مقاڵی و برژاندن.

ئەمرۆ چوارشەممە 17.6.2026 ڤینوار ئەحمەد خاوەن بیرۆکەکە بە 964ی وت، من خوشكم نییە لە ماڵەوە، یارمەتی دایكمان دەدا دواتر حەزم چووە كاری چێشتلێنەری چووم بە خۆبەخشانە لە چێشتخانەیەك كارم كرد.

ڤینوار بە دەم کارکردنەوە، خوێندوویەتی، ئەو دەڵێ، دواتر چووم بەشداری دوو خولی چێشتلێنانی ئەمریكیم كرد، ئەم بیرۆكەیەم بۆ هات و ماوەی دوو مانگە لێرە دامان مەزراندووە بە لۆگۆیی قەلا و منارەوە.

ڤینوار گێڕایەوە، ئەوەی دێت وێنە و ڤیدیۆیی شوێنەکەی دەگرن، هەر دەرگایەكی ئۆتۆمبێلەكەش داهێنانێكی تێدا كردووە، دەرگایەك بەفرگرە و دەرگایەك ئاگركوژێنەوەی لێ داناوە، وەک باست دەکات، لە داهاتوو بیرۆكەی جیاوازتریشی دەبێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا