وەزیری گەیاندن: ئەمە وەکو رێزلێنانە

عێراق پوولێکی “پۆستە”ی بۆ بەڕێکردنی تەرمی خامنەیی راگەیاند

964+

فەرهاد حەسەن

عێراق پوولێکی “پۆستە”ی بۆ بەڕێکردنی تەرمی خامنەیی راگەیاند و وەزیری گەیاندنیش کە ئەو کارەی کردووە دەڵێت، ئەمە رێزلێنانە لەو کەسیاتییە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، مستەفا سەنەد، وەزیری گەیاندنی عێراق دەرکردنی پوولێکی پۆستەی بەبۆنەی بەڕێکردنی تەرمی عەلی خامنەیی راگەیاند و دەڵێت “ئەمە وەکو رێزلێنان و زیندووڕاگرتنی یادی شەهیدبوونی ئایەتوڵای عوزما سەید رێبەر عەلی خامنەیی”یە.