بەشێک لە شەقامی تەیراوە لەکاتی قیرتاوکردن. فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
داتای وەزارەتی شارەوانییە
لە هەولێر دوو هەزار مەتر دووجا رێگە نۆژەنکراوەتەوە
ئەحمەد مستەفا
لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی فراوانی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامەکان بەڕێوەچوو، کە تێیدا دوو هەزار مەتر دووجا قیرکراوە و چەندین گەڕەک و شەقامی سەرەکی سوودمەند بوون لێی.
ئەم پڕۆژانە لە چوارچێوەی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و راکێشانی رێگا بووە کە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و شارەوانیی هەولێر پلانیان هەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی شەقامەکان و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لە نێو گەڕەک و شەقامەکاندا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8.7.2026، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، تیمەکانی شارەوانیی هەولێر توانیویانە بە بەکارهێنانی 325 تۆن قیری بەرهەمهاتوو، ڕووبەری زیاتر لە دوو هەزار مەتر دووجا لە شەقامە تێکچووەکانی شارەکە نۆژەن بکەنەوە و قیرتاوی بکەن.
ئەو شوێنانەی کە کارەکانیان تێدا ئەنجامدراوە بریتین لە:
– شەقامە تێکچووەکانی چوارڕیانی مامز لە نزیک پارکی شانەدەر.
– شەقامی نێو پێشانگەکانی ئۆتۆمبێڵ لە گەڕەکی ئازادی.
– چاککردنەوەی بەشێک لە شەقامی 100 مەتری.
– نۆژەنکردنەوەی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکەکانی نازناز و ئاری.
– قیرتاوکردنی چەند شەقامێکی دیکە لە هەولێری نوێ، گەڕەکی کوردستان و ڕزگاری 2.
کۆمێنت (0)