مامی گەنجە خنکاوەکە چاوەڕوانی برازاکەیەتی
17 رۆژە رووباری سیروان بەجێناهێڵێت
964+
میلاد جەلال- کەلار
مامی گەنجە خنکاوەکەی رووباری سیروان 17 رۆژە لە چاوەڕوانی سۆراغی برازاکەیەتی و ناتوانێت رووبارەکە بەجێبهێڵێت.
پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەوە دەڵێت، مامی ئەو گەنجە ماوەی 17رۆژە بەدڵێکی پڕەوە لەسەر رووبارەکە دانیشتووە و ئامادە نییە شوێنەکە بەجێبهێڵێت، بە ئومێدی ئەوەی کۆتایی بەم چاوەڕوانییە تاڵە بێت و تەرمی برازاکەی بدۆزرێتەوە.
لە ئێستادا تیمەکانی گەڕان و مەلەوانی بە هاوکاری ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی خۆبەخشی ناوچەکە بە شێوەیەکی بەردەوام لەسەر رووبارەکە جێگیرن، بڕیاریشە سبەی شەممە کارەکانی گۆڕینی رێڕەوی رووباری سیروان بگاتە قۆناغی کۆتایی، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئاستی ئاوەکە و ئاسانکاری بۆ پشکنینی وردی ئەو گۆماوانەی ئەگەری هەیە تەرمەکەی تێدا مابێتەوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح