"پارە بێنن دەنا غرامە دەکرێن"
بازرگانی و خۆراکی سلێمانی دوایین هۆشداری دەداتە بریکارەکانی ناو شار
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراکی سلێمانی دوایین هۆشداری دەداتە بریکارەکانی خۆراکی ناوشار، بۆ هێنانی پارەی سەبەتەی چوارەمی خۆراک و ماوەی دوو رۆژ مۆڵەتی بۆ داناون، ئەگەر لەوە زیاتر دوای بخەن بۆ هەر رۆژێک بە بڕی 25 هەزار دینار غەرامە دەکرێن.
بەپێی راگەیەندراوێک، ئاگاداری بریکارەکانی بنکەکانی 265، 266 ی ناو شار کراوەتەوە کە لەمڕۆ چوارشەممە 8.7.2026، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی بکەن بۆ ئیداع کردنی بڕی پارەی سەبەتەی خۆراکی چوارەم بۆ ساڵی 2026 بە داتای مانگی حوزەیران، تەنها دوو رۆژ مۆڵەتیان دەبێت.
بڕی پارەکە بە شێوەی کاش وەردەگیرێت لەلایەن بانکی جنوبی ئیسلامی لەگەڵ هێنانی کارتی بانکی و هێنانی کۆپیەک لە کارتی نیشتمانی.
هاوکات، ئاگاداری بریکاری بنکەکانی 261 تاوەکو 266 کە پارەی خۆراکیان بۆ سەبەتەی چوار خستووەتە سەر کارتە بانکیەکەیان پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی وەسڵی ئەو پارەیە لە کارتە بانکیەکەیان دەبڕیت و وەسڵی سەبەتەی چوار وەربگرنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراکی سلێمانی هۆشداریش دەدات، کە هەر بریکارێک لە ماوەی بەرواری دیاریکراودا ئامادە نەبێت بۆ هەر رۆژێک دواکەوتن بڕی 25 هەزار دینار غەرامە دەکرێت، دەبێت ئەم بڕیارە وەک خۆی جێبەجێ بکەین لەسەر بڕیاری بەغداد.
هەمانکات، بریکاری بنکەکانی 263 تاوەکو 264 یش ئاگادارکراونەتەوە کە ئەوانیش ئەمڕۆ چوارشەممە، دوامۆڵەتی ئیداعکردنی بڕە پارەی سەبەتەی خۆراکی چوارەمە و دەڵێت “بکەوێتە سبەینێ پێنجشەممە غەرامە دەکرێن”.