"هاوبەشێکى جێگیر و دڵسۆزن"

مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە

مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە

964+

وریا فەتاح

برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی پەرەسەندنەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی و رایگەیاند، دەبێت ئاگربەست وەک خۆی بمێنێتەوە و پارێزگاری لێ بکرێت.

مەکگۆرک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” نووسیویەتی، هەر تێکچوونێکی دۆخی ئەمنی، بەتایبەتی لەو شوێنانەی چەکدارانی داعشی تێدا دەستبەسەر کراون، مەترسییەکی گەورەیە و لێکەوتەی نێودەوڵەتی لێدەکەوێتەوە.

مەکگۆرک لە پەیامەکەیدا جەختی لە پێگەی کورد کردووەتەوە و دەڵێت:کوردەکان لە عێراق و سووریا، هاوبەشێکی جێگیر و دڵسۆزن و دەبێت بەو شێوەیەش مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و  جیهان زۆر سەلامەتترە بەهۆی ئەوانەوە.

ئەم پەیامەی مەکگۆرک لە کاتێکدایە کە هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی قەسەدە و دەوروبەری زیندانەکانی داعش لە سووریا چڕ بوونەتەوە، ئەمەش کاردانەوەی توندی دیپلۆماتکارانی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە.

تۆم باراک گەیشتە بەغدا

تۆم باراک گەیشتە بەغدا