لە کارگەیەکى هاڕینى بەرد

دەربەندیخان؛ کرێکارێک قۆڵى پەڕى


میلاد جەلال- گەرمیان

لە کارگەیەکى هاڕینى بەرد لە سنوورى قەزاى دەربەندیخان، کرێکارێک لە کاتى کاردا قۆڵى دەکەوێتە بەر ئامێرێک و دەپەڕێت.

ئامانج محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە بە 964ـى وت،” ئێستا کرێکارەکە و قۆڵە پەڕیوەکەی گەیەندراونەتە سلێمانی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر”.
دەشڵێت: ئەگەر هیوایەک هەبێت، قۆڵی بۆ دەچێننەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح