50 کیلۆواتە

لە بازیان  سستمێکی وزەی خۆر بۆ هۆبەی چاکسازیی کارەبا دانرا

فەرهاد حەسەن

کارەبای سلێمانی دەڵیت، لە چوارچێوەی گرنگیدان بە وزەی خاوێن، سستمێکی   کارەبای وزەی خۆر، بە توانای 50 کیلۆوات بۆ هۆبەی چاکسازیی کارەبای بازیان دانرا و سستمەکەش کەوتە کار.

سستمەکە لەلایەن بەشی وزە نوێبووەکان دیزاین و دەرخستەی بۆ ئامادەکراو سەرپەرشتی جێبەجێکردنیشی کراوە، کۆی بودجەکەی 19 ملیۆن و 542 هەزار دینارە و لەلایەن کۆمپانیای خۆری بازیان دابینکراوە.

پرۆژەکە پێکهاتووە لە 80 سۆلار پەناڵ لە جۆری  ( Tongwei 640 W، ئینڤێرتەر (Ongrid) بەتوانای (30KW + 20KW ) لە جۆری (Solavita)، لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی وەک راگر، سستمی ئەرزی، وایەری AC ، DC و بۆری AC ‘DC  برێکەر.