كەمپەینی هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

 “ئەو بابەتانە مەهێنن كە خۆتان لە ماڵەوە بەكاری ناهێنن”

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە هەولێر كەمپەینێكی گەورە لەسەر ئاستی ئیدارەی شار دەستپێكردووە بۆ كۆكردنەوەی پێداویستی رۆژانە و هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان.

پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.1.2026 بە 964ی راگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان و خێرخوازان دەكەن بەشداریی كەمپەینەكە بكەن و پێداویستی بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان دابین بكەن.

وتیشی، ئەو شتانە مەهێنن كە خۆتان لە ماڵەوە بەكاری ناهێنن، ئێستاش زیاتر شیر و حەفازەی منداڵان، دۆشەك و بەتانی و ئازووقە بهێنن”

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، كەمپیەینەكە تا پێویست بكات بەردەوام دەبێت.

بە هەزاران هاوڵاتی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بەهۆی هێرشی سوپای سوریای عەرەبی ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و ئاوارەی ناوچەكانی دیكەی رۆژئاوا بوون و ئێستا پێویستییان بە خواردن و جلوبەرگ و كەلوپەلی پێویستی رۆژانە هەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا