دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
پێنجوێن؛ تانکەرێکی سووتەمەنی تەقیەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ریگەی پێنجوێن – باشماخ تانکەرێکی سووتەمەنی تەقییەوە و دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 لە زاری شایەتحاڵەکانەوە؛ ئەو دوو کەسە خەریکی ئایزۆگام کردن بوون کە تەنکەرەکە تەقیوەتەوە.
سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، لە رووداوەکەدا هەردوو هاوڵاتییەکە گیانیان لە دەستداوە، یەکێکیان تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی روژهەڵاتی کوردستانە و تەرمەکەی دەهێندرێتە سلێمانی و ئەوی دیکەیان تەمەنی 25 ساڵە.
پیداچوونەوە: ژێوار خدر