بۆگەن کاست دەکا

لە سەیرانگاوە بۆ زبڵخانە؛ ناو دارسنەوبەرەکانی سوورە قەڵات پڕبووە لە زبڵ و پاشەڕۆ

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ناو دارسنەوبەرەکانی سوورە قەڵات لە سروشتە جوانەکەی شارباژێڕ بووەتە زبڵخانە و هەر کەس بەلایدا تێپەڕ ببێ، بۆگەن کاسی دەکات.

پەیامنێری 964 چووەتە شوێنەکە و ڤیدیۆکانی تۆمار کردووە، لەکاتێکدا پێشتر ئەو شوێنە سەیرانگا بووە و هاوڵاتیان لە دوور و نزیکەوە بۆی دەچوون، ئێستا زبڵ و خاشاکێکی زۆری لێ فڕێدراوە و کەسیش خۆی ناکات بە ساحێبی.

باشتر وایە لایەنی پەیوەندیدار خەمێک لەو ژێنگە جوانە بخوا و شوێنێکی گونجاو بۆ ئەو زبڵ و پاشماوەیە بدۆزێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری