دوو مەتر بەفر باریوە

لە حاجی ئۆمەران ئۆتۆمبێلی گەشتیاران لەژێر بەفردا ونبوون

964+

ئاکام غەفور – سۆران

شەپۆلێکی بەفربارینی سەخت حاجی ئۆمەرانی گرتووەتەوە و ئاستی بەفر گەیشتووەتە نزیکەی دوو مەتر، بەهۆیەوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە گەراجەکان وەستێنراون بە تەواوی داپۆشراون و دیار نەماون.

ئاکام غەفور، پەیامنێری 964 دەڵێت، بەفر هەموو شتێکی لە ناوچەکە سپیپۆش کردووە و دیمەنەکە بەجۆرێکە تەنانەت ئۆتۆمبێلەکانیش لەژێر بەفردا بزر بوون.

بەشێکی زۆر لەو ئۆتۆمبێلانەی لە گەراجەکانی حاجی ئۆمەرانن و بەفر دایپۆشیون، هی ئەو گەشتیارانەن کە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان تا سنوور رۆیشتوون و لەوێوە سەردانی ئێرانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە.

پێداچوونەوە: مستەفا نەهرۆ

لە حاجی ئۆمەران مەترو نیوێک بەفر ماوە و بەفری تری تێکرد...

لە حاجی ئۆمەران مەترو نیوێک بەفر ماوە و بەفری تری تێکردەوە