لەلایەن وەزارەتى ناوخۆوە
71 بنکەى وەهمى حەشدى شەعبى داخران
964+
وریا فەتاح
مەقداد مێری، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک 845 نوسینگەیان لە سەرانسەری وڵات پێکهێناوە و 71 بنکەى وەهمى حەشدى شەعبیشیان داخستووە.
بەوتەى مێرى تا ئێستا ئەو کارانەیان کردوون:
زیاتر لە 500 هەزار پارچە چەکی هاوڵاتییان تۆمار کراوە.
زیاتر لە 160هەزار مۆڵەتی چەک بەخشراوە.
زیاتر لە 143 هەزار چەکی نایاسایی دەستی بەسەردا گیراوە و دوو هەزار و 668 چەکی دزراو دۆزراوەتەوە.
71 بنکەی وەهمی بەناوی حە*شدەوە و 119 دوکانی فرۆشتنی چەک بەهۆی بەسەرچوونی مۆڵەتەکانیانەوە داخراون.
جەختیشی کردەوە کە پێویستە تەواوی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت.