"شەش بۆ نۆ رۆژ جارێک ئاو دێتەوە"

دانیشتووانی گەڕەکێکی سلێمانی لە بێ ئاوی هاواریان لێ هەڵسا و گردبوونەوە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دانیشتووانی گەڕەکی کۆمپانیای نەوزاد کە کەوتووەتە نزیک قڕگەی سلێمانی لە بێ ئاوی هاواریان لێ هەڵسا و لە شوێنی دابەشکردنی ئاوی گەڕەکەیان گردبوونەوە.

چەند هاوڵاتییەکی ئەو گەڕەکە قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، “هەموو هاوینێک ئەمە حاڵمانە، شەش بۆ نۆ رۆژ جارێک ئاو بەردەدەنەوە، ئەویش لە نیوەشەودا و تەنیا دوو کاتژمێر ئاو هەیە”.

وەک خۆیان دەڵێن، لەم کوڵە کوڵی گەرمایەدا ناچارن بە تانکەر ئاو بکڕن و تا ئێستاش هیچ کەس و لایەنێک نییە وەڵامیان بداتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری