دوای کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە
گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریا چوونەناو دێرحافر
964+
شۆڕش قادری
دوای کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە دێرحافر، گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریا چوونەناو شارەکە.
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 17.1.2026 هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێرحافر و رۆژهەڵاتی حەلەب کشانەوە، ڤیدیۆی چوونی گروپە چەکدارەکان بۆ ناو دێرحافر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.
شەوی رابردوو جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، بڕیاریانداوە کە هێزەکانیان لە هێڵەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب کە لە چەند رۆژی رابردوودا کەوتوونەتە ژێر هێرشەوە، بکشێننەوە و دووبارە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات بڵاوەیان پێدەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە وابڕیارە ئەمڕۆ فەرماندە مەزڵوم عەبدی و نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا تۆم باراک لە هەولێر و بە چاودێریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی كۆبببنەوە.