هەنگەکان شیلەی گوڵی رەیحانە و ئاوی کانی دەخۆن

هەنگەکانی شارەزوور خواپێداون

بڕوا مەجید – شارەزوور

لە گوندی کانی کەوەی سەر بە قەزای شارەزوور هەنگەکان بەناز بەخێودەکرێن و گوڵی رەیحانەیان بۆ چێندراوە.

هەنگەوانەکە 1000 مەتری لە باخەکەی بە گوڵی رەیحانە چاندووە بۆ بەخێوکردنی هەنگەکانی تا هەنگوینی سروشتی بەرهەمبهێنن

خەلیل حسێن هەنگەوانێکی گوندی کانی کەوەیە لە قەزای شارەزوور و بە 964ـی وت، رەیحانە گوڵی زۆرە و مێش هەنگیش زۆر حەزی لێیەتی و شیلەی زۆرە، من بەرهەمی هەنگەکانم حەرام ناکەم و لەبری شیلە وشەکراو رەیحانە و چەندین گوڵ و داری بەریم لەباخەکە چاندووە بۆیان بۆئەوەی هەنگوینێکی سروشتی و بۆندارم دەستبکەوێت”

خەلیل حسێن دەڵێت، بەکەمی ئاو دەدەم بە هەنگەکان چونکە کانیەک لە نزیک باخەکەم هەیە و هەنگەکان لەو ئاوە دەخۆنەوە.

ئەو هەنگەوانە وتیشی، هەنگوینەکە تەواو سروشتییە و بەشەرتی هەموو تاقیگەکان دەیفرۆشم، ئەم هەنگوینە بەرهەمی ئاوی کانی و گوڵی رەیحانەی گوندەکەیە.

پێداچوونەوە :شیرین ساڵح