نرخی نەوت بەرزبووەوە
هەر بەرمیلێک 64 دۆلاری تێپەڕاند
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی گەڕانەوەی نەوتی ڤەنزوێلا بۆ بازاڕی جیهانی و بارودۆخی ئێران نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک 64 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ شەممە، 17.1.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 13 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.58٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساسیش بە 59 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.44٪ بەرزبووەتەوە.
هەفتەی رابردوو بەهۆى دۆخى ڤەنزوێلا و هەڕەشەى سەپاندنى سزاى سەربازى ئەمریکا لە دژى ئێران، نرخى نەوت دابەزی، بەڵام شارەزایانی ئابووری پێیانوایە، لەبەر ئەوەی هیچ گورزێکى سەربازى لە دژى ئێران ئەنجام نەدرا، نەوت دووبارە رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە.