مەندەلى
تۆمەتبارێک بە 27 هەزار دۆلارى ساختەوە دەستگیرکر
سیروان خورشید – خورماتوو
لەقەزای مەندەلی سەر بەپارێزگای دیالە هێزەئەمنیەکان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی27 هەزار دۆلاری ئەمریکی ساختەی پێ بووە و دەیویست لە بازاڕەکاندا ساغی بکاتەوە.
لیوا محەمەد کازم، بەڕێوەبەری پۆلیسی دیالە بە964ـی وت،” دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و چاودێریکردنی جوڵەی تۆمەتبارێک، هێزە ئەمنییە هاوبەشەکان و هەواڵگریی دیالە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سنو,ری قەزای مەندەلی، توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە بڕی 27 هەزار دۆلاری ئەمریکی ساختەی پێ بووە”.
بە وتەى لیوا محەمەد، تومەتبار ویستوویەتى دۆلارە ساختەکان لە بازاڕدا ساغ بکاتەوە.
روونیشى کردەوە کە تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، رێکارى یاسایى بەرامبەر گیراوەتەبەر و دۆسیەکەشی رادەستی بەشی نەهێشتنی تاوانەکان دەکرێت.
پێداچوونەوە: رویا فەتاح