شەهیدانى ژینگە

لە شوێنی خۆڵەمێشی ئاگرەکە؛ هەڵەبجە هەزاران نەمام و تۆوی بەڕوو دەچێنێتەوە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

ئەو شاخ و پاوانی کۆکۆییەی هاوینی رابردوو سووتان و بوونە هۆی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی ژینگەپارێز، ئەمڕۆ جارێکی تر ژیانیان تێدا چێندرایەوە و بە بەشدارى سوپایەک لە خۆبەخشان، هەڵمەتێکی فراوانی نەمامچاندن بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ژینگەیەی لەناوچوو، دەستیپێکرد.

هاوینی ساڵی ڕابردوو، ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی کۆکۆیی 5,000 دۆنم دارستان و پاوانی کردە خۆڵەمێش، جگە لە زیانە ژینگەییەکان، دوو کەس لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا گیانیان سپارد، ئەمڕۆ بۆ رێزگرتن لە خوێنی ئەو شەهیدانە و زیندووکردنەوەی سروشتەکە، هەڵمەتەکە دەستیپێکرد.

هەڵمەتەکە تەنها بۆ خەڵکی ناوچەکە نەبوو، بەڵکو ژینگەدۆستان لە شارەکانی دەوروبەریشەوە چووبوون،  نەبەرد حەسەن، کە لەگەڵ کچ و کوڕەکەی لە سەیدسادقەوە بەشداریان کردبوو، بە 964ی وت: “کاتێک بیستمان پارێزگاری هەڵەبجە ‘چاڵنج’ێکی بۆ سەوزکردنی ئەم ناوچە سووتاوە راگەیاندووە، بێ دوودڵی هاتین بۆ ئەوەی پشکی خۆمان لەم کارە پیرۆزەدا هەبێت.”

ئەم هەڵمەتە پەیامێکی روونە کە چەند دارستانەکانمان بسووتێن، ئیرادەی مرۆڤە ژینگەدۆستەکان بۆ چاندنەوە و سەوزکردنەوە لە ئاگرەکە بەهێزترە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوو داواکاری هەڵەبجە لەبارەی زیانە گیانییەکانی ئاگرەک...

دوو داواکاری هەڵەبجە لەبارەی زیانە گیانییەکانی ئاگرەکە جێبەجێ کرا