بێ زیان کۆنتڕۆڵ کرا

هێشتا هاوین نەهاتووە لە نەوڕۆڵی هەڵەبجە ئاگر پەیدابوو

شۆڕش قادری

هێشتا نزیکەی مانگێکی ماوە بۆ هاوین، رووداوی ئاگرکەوتنەوە سەریهەڵدایەوە و ئەمڕۆ لە ناوچەی نەوڕۆڵی هەڵەبجە ئاگرێک کوژێنرایەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 25.5.2026 ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی رووداوێکی ئاگر لە گوندی کەوتەی ناوچەی نەوڕۆڵی.

هەرزوو چەند تیمێک لە بەرگری شارستانی هەڵەبجە و بنکەی پیرمحەمەد چوونەتە شوێنی رووداوەکە و بە هاوکاری خەڵک و خۆبەخشانی ناوچەکە توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.