"چاودێریان بۆ دادەنێین"
کێشەی شۆفێرانی ھێڵەکانی دەرەوەی کەلار چارەسەر دەكرێت
964+
میلاد جەلال
بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی گەرمیان رایگەیاند، كێشەی شۆفێرانی هێڵەكانی دەرەوەی كەلار چارەسەر دەكەن و خۆیان چاودێر بۆ هێڵەكان دادەنێن.
ئیدریس مستەفا ئەمڕۆ چوارشەممە 14.1.2026 بە 964ی راگەیاند، داواكاری و گردبوونەوەی شۆفێرانی هێڵەكانی دەرەوەی كەلار رەوایە و مافی خۆیانە.
وتیشی، لە ئەمڕۆوە لە بازگەکان چاودێر دادەنرێت، ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێ ھێڵ نەفەر بگوازێتەوە بە ملیۆنێک و 500 ھەزار سزا دەدرێت، ئەمەش بڕیاری حكومەتی كوردستانە.
شۆفێرانی ھێڵەکانی دەرەوەی کەلار ئەمڕۆ سەرلەبەیانی گردبوونەوە و ناڕەزایی ئەوەیان هەبوو، شۆفێری بێ ھێڵ دێن لە بەردەم گەراجەکەیان نەفەر دەگوازنەوە و کەسیش نییە لەسەریان بەجواب بێت، ئەمەش زیانی بە کاری رۆژانەی ئەوان گەیاندووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا