چۆمان و حاجی ئۆمەران

چاوەڕێ دەكرێت سەرووی 40 سانتیم بەفر دەبارێت

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

قایمقامی قەزای چۆمان رایگەیاند چاوەڕێی شەپۆلێكی چڕی بەفر دەكەن و پێدەچێت سەرووی 40 سانتیم ببارێت، ئەگەر ئەمەش رووبدات سبەی ناچاربن بیكەن بە پشووی فەرمی.

ئەحمەد بارزان عەلیکۆ ئەمڕۆ سێشەممە 13.1.2026 لە دەرباری بەفربارین و ئاستەنگی هاتوچۆ، هەروەها جوڵەی بازرگانی و مەترسی ئەو شەپۆڵە بەفرە قسەی بۆ 964 كرد.
ئاماژەی بەوە دا تیمەكانیان لە ئامادەباشیدان و رێنمایی شۆفێرانیشی كرد كە بە ئاگاییەوە لە ناوچەكەیان شۆفێری بكەن.
هەروەها ئەوەی خستەڕوو، پێشبینیی دەكەن سەرووی 40 سانتیم بەفر ببارێت، بۆیە ئەگەر ئەمە رووبدات، سبەی پشوو لە قوتابخانە و فەرمانگاکان لە سنوری قەزای چۆمان رادەیەگەیەنن دوای راوێژ لەگەڵ سەرووی خۆیان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە حاجی ئۆمەران مەترو نیوێک بەفر ماوە و بەفری تری تێکرد...

لە حاجی ئۆمەران مەترو نیوێک بەفر ماوە و بەفری تری تێکردەوە